دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێت: خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان