سەدان جۆری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران و لەناوبران. ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 756 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2023، بە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان سەدان جۆر ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە (حەب، دەرزی، شروب، گیا و پایب)ـی سووتاندن و لەناویبردن.
ئەحمەد محەممەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ژمارە و جۆری ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئاشکراکرد کە بەڕێوەبەرایەتییەکە سووتاندوونی و لەناویبردوون. ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەناوبراون بە شێوەی قاچاخ لە وڵاتانی دراوسێیەوە هێنراونەتە ناو هەرێمی کوردستان.
بە گوتەی ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە رێککەوتی 01-01-2023 تاوەکو 31-07- 2023؛ “نزیکەی 600 پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان ( بۆ دۆسیەکانی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر) کردوونەتەوە و سەرجەم ئەو پەڕاوانە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە کاریان تەواوبووە و رەوانەی دادگانی تاوان و کەتنمان کردوون، بەڵام تا ئێستا کێشەکاکانیان یەکلایی نەبوونەتەوە”.
لەبارەی ژمارەی ئەو بازرگان و بەکارهێنەرانەی ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەستگیرکراون، ئەحمەد محەممەد گوتی: “لە لە رێککەوتی 01-01-2023 تاوەکو 31-07- 2023، توانیومانە 276 بازرگان و 485 بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەین کە کۆی گشتی دەکاتە 756 کەس”.
بەشێک لە جۆر و بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە لەناوبراون:
ماددەی کریستاڵ: 91 کیلۆ و 131 گرام
ماددەی هیرۆین: 21 کیلۆ و 330 گرام
ماددەی تلیاک: 32 کیلۆ و 762 گرام
ماددەی حەشیش: سێ کیلۆ و 285 گرام
ماددەی گیایی (جامایکا و مەریجوانا): دوو کیلۆ و 372 گرام
تووتنی هیندی (تووباکۆ): 18 کیلۆ و 500 گرام
ماددەیەکی سپی (گوماندەکرێت کریستاڵ بێت): 98 کیلۆگرام
حەبی فەلی (پێپتاگۆن): دوو کیلۆ و 572 گرام
تووی شادارە: 246 گرام
حەبی کۆلونۆستان: 500 شیت
حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر (تارامادۆڵ، نیازپام، کلۆناسپام، میاتدوون و بیت): 21 هەزار و 708 جۆرە دەنک
دەرزی هۆشبەر: 139 دانە دەرزی
شرووبی هۆشبەر: 22 دانە
حەبی هۆشبەری تارامادۆڵ بە پاکەت: 60 پاکەت
دەرزی هۆشبەری تارامادۆڵ بە پاکەت: 50 پاکەت
دەرزی هۆشبەری مووبیک بە پاکەت: 16 پاکەت
کۆی گشتیی حەبی دیکەش کە بەرێگەی جۆراوجۆر قاچاخ هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان: 32 هەزار و 134 شیت
کۆی گشتیی قوتوو و حەبی جۆراوجۆری قاچاخ: پێنج هەزار و 87 قوتوو
کۆی گشتیی دەرزی جۆرواجۆری قاچاخ: دوو هەزار و 628 دانە
کۆی گشتیی شرووبی قاچاخ: 614 دانە
کۆی گشتی قەترە جۆراوجۆری قاچاخ: سێ هەزار و 139 دانە
کۆی گشتیی تام نێرگەلەی قاچاخ: سێ هەزار دانە
حەبی زینک پلاس: 920 شیت
حەبی ڤیتامین سی: 482 قوتوو
حەبی هیمالایە: 742 قوتوو
حەبی بوورگاتی: 290 قوتوو
حەبی جاگوار: 593 قوتوو
حەبی مۆڵتی ڤیتامین: 40 قوتوو
حەبی ڤی – 6: 94 قوتوو
حەبی ڤی – 2: دوو هەزار قوتوو
حەبی ئەلووی ڤیزا: 889 قوتوو
حەبی پۆرما: 868 قوتوو
حەبی جی پەیس: 884 قوتوو
حەبی فات پەیس: 25 قوتوو
حەبی رەڤاڵە: 196 شیت
حەبی بیمارانسوون: پێنج هەزار و 790 شیت
کۆی گشتیی ئەو حەبانەی بە شێوەی قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان: 147 هەزار پارچە شیت
6 هەزار و 555 دانە دەرزی و شرووبی ماوە بەسەرچوو
632 دانە پایب (پایب ئەو ئامێرەیە کە ماددەی هۆشبەری پێ دەکێشرێت)
386 دانە تەرازوو
زیاتر لە 400 دانە چەرخیش
دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاند، لە چوارساڵی رابردوودا رێژەی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دوو هێندە زیادی کردووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان؛ لە ساڵی 2021 لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، هەزار و 943 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون و لە ساڵی 2022ـش ژمارەی دەستگیرکراوان، بۆ دوو هەزار و 103 کەس بەرزبوووەوە.
بەپێی ئامارەکان، 80%ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە و 10%ـی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانیش ئافرەتن و 4%ـیش تەمەنیان خوار 18 ساڵە.
سزای بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر
بە پێێ ماددەی 26ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، کە پەرلەمانی کوردستان دەریکردووە، ئەو کەسانەی بازرگانی بە مادددەی هۆشبەرەوە دەکەن، سزاکەیان بە زیندانی هەتا هەتایی دەستپێدەکات، هەروەها پێبژاردنێک کە لە 15 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 90 ملیۆن دیناری عێراقیش زیاتر نەبێت. بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانیش، بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک تاوەکو سی ساڵ سزادەدرێت، هەروەها بە پێبژرادنێک کە لە 15 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت