کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

کەشناسی کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.  

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2023، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەممە و سبە سێشەممەی راگەیاند.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئەیلوولی 2023:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

کەشى پێشبینیکراوى سبەی سێشەممە 5ـی ئەیلوولی 2023:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان (9– 10) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی:41 پلەى سیلیزى

دهۆک: 40 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 35 پلەى سیلیزى

سۆران: 40 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى