به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ھاووڵاتییانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەمەبەستی ناونووسینی حاجیان لە ئێستادا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان نەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ماوەی نزیکی داھاتوو دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە فەرمی ناونووسینی حاجیان و ڕێنماییەکان ڕادەگەێنێت .
شێخ نیاز ڕاغب نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه پلانیان داڕشتووه بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی ساڵی داهاتوو 2024 به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتییان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێككاره‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان ڕاده‌گه‌ینرێت.