کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە رایدەگەێنێت، سبەی پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە    3– 9- 2023    
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە    4– 9- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9– 10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :38 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 39  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
سۆران :       41  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  44  پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی  3-  9 –  2023