بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئاشكرایدەكات، ئەو كەسانەی كارتی نیشتمانی ون دەکەن، سزاکەی لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 100 هەزار دیناری عێراقی. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی کارتی نیشتمانیی ون دەکات، “سەرەتا دەبێت مامەڵەی ونبوونی بۆ بكات سەردانی كەرتی پۆلیسی بەشی وونبوەكان بكات تەنیشت مەحكەمەی كۆن”. ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە هەنگاوی دووەمدا “نووسراوی بۆدەكەن لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی و پێویست ناكات دووبارە فۆرمی كارتی نیشتمانی پڕبكاتەوە”. هەروەها باس لە سزاکەی دەکات و هاتووە، “جۆری غەرامەكەش بەمجۆرە دەبێت “ونبوونی كارتی نیشتمانی بۆ یەكەمجار 25 هەزار دینار، بۆ دووەمجار 50 هەزار دینارە و ونبونی كارتی نیشتمانی بۆ سێیەمجار 100 هەزار دینارە”.