سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

یەحیا رەسول: هەماهەنگییەکی بەرزمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان یەحیا ڕەسوڵ، رایگەیاند، هەماهەنگییەکی بەرزی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هەماهەنگی لە نێوان هەموو دەزگا هەواڵگرییەکان دەکات، لەوانەش هەواڵگریی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، هەواڵگری و ئاسایش، و هەواڵگری نیشتمانی و خزمەتگوزاری ئاسایش”.

رەسول ئاماژەی بەوەشکرد، “شانەی ئامانجدار بەرپرسیارە لە کۆکردنەوەی زانیاری، هەروەها دیاریکردنی ئەوەی کە پێشکەشی سەرکردایەتی سەربازی دەکات لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، هەروەها لەوێ بڕیار دەدرێت بۆ بەدواداچوون بۆ چەکدارە تیرۆریستەکان دەکرێت، جا چ بە هێرشی ئاسمانی یان ئۆپەراسیۆنی تایبەت بێت.

دەشڵێت: “هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و دەزگای هەواڵگریدا هەیە، بەو پێیەی لە رێگەی هاوکاری و هەماهەنگییەوە ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتیمان بەدەستهێناوە، هەروەها دەستگیرکردنی ژمارەیەک داواکراو لە دۆسیەکانی تیرۆردا”.

راشیگەیاند، ئەندازیاری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری کاری گەورە دەکات بە دانانی پرد و لابردنی مین و کردنەوەی رێگاکان، هەروەها لە ئێستادا لە چوارچێوەی هەوڵی خزمەتگوزاری حکومەتدایە، بەو پێیەی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات، هەروەها ئامادەیە بە لابردنی داروپەردوو و کردنەوەی رێگاوبانەکان و یارمەتیدانی هاوڵاتیان.