پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 31/8/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بە نزیکەی ( 1 تــــا 3 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەى هەینی 1/9/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک : 39  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 23 پلەى سیلیزى

سۆران :  36  پلەى سیلیزى