سێ به‌رهه‌می تری جوتیارانی كوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێ

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌مزووانه‌ سێ به‌رهه‌می تری جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێن.

سه‌باره‌ت به‌ سێ به‌رهه‌مه‌كه‌، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه‌ بریتین له‌ برنج و سماق و ته‌حین.

له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی به‌رهه‌مه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌مزووانه‌ هه‌نارده‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌ست ده‌بن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ سەدان تۆن پەتاتەی کوردستانی هه‌نارده‌ی ئیماڕات و وڵاتانی کەنداو كرد، پێشتریش چه‌ند جۆرێكی تری به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو و ئه‌وروپا كرابوون كه‌ گرینگترینیان هه‌نار و ترێ كوردستان بوو و به‌هۆی باشی و تام و چێژه‌ نایابه‌كه‌ی خواستێكی زۆریشی له‌ وڵاتان له‌سه‌ر بوو.