سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نوخشە ناسح داوا دەکات لێپرسینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بکرێت

قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە داوا دەکات، لەسەر کەمتەرخەمی لە ئەرکەکەی، لێپرسینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بکرێت.

قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە: ” لە ماوەی رابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتیان لە رێگەی نامە و تەلەفۆنەوە بۆ قایمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ خاتوو نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە بە مەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی کرد، هاوکات قائیمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە، کە بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە بگرن کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکەن تا لەنزیکەوە لە کەموکوڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوەو هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “قایمقامی هەڵەبجە، پارێزگار و سەروی خۆی لەم کارە ئاگادار دەکاتەوە، داواش دەکات لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت، کە کەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەرکەکەی”.