چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سێ قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین چوونە هاوینە کۆرسێکی زانکۆی فرایبۆرگی ئەڵمانیا

سێ قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شدارییان لە کۆرسێکی ھاوینەی زانکۆی فرایبۆرگی ئەڵمانیادا كرد.
قوتابیانی به‌شی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیکی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بە سەرپەرشتی پ.ی.د. عبدالقادرعلی عبدالقادر بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی فرایبۆرگی ئەڵمانیا به‌شداریان لە کۆرسێکی ھاوینە كرد.
ساڵانە چەندین قوتابی بەشدار دەبن لە کۆرسی ھاوینە لە زانکۆی فرایبۆرگدا؛ قوتابییان پڕۆژه‌ی دەرچوون و مەشقی ھاوینەیان لەو زانکۆیەدا کرد.
قوتابیانی به‌شدار بریتی بوون له‌ عەلی مشتاق، به‌هه‌شتی زیاد، دژوار هه‌مزه

ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ هه‌ولێر