ئهمڕۆ دووشهم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگە و ستافی فەرمانگە پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی ستایشی کارەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کرد و ڕایگەیاند كه لەم کابینەیە هەنگاوی گرینگ بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی دامودەزگاکانی حکوومەت نراوە و ئەوەش بناغەیەکی گرینگە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و زیادبوونی شەفافییەت و بەرجەستەکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
دواتر لەمیانی پرێزنتەیشنێکدا سیستەمی بە دیجیتاڵکردنی فۆڕمی خەمڵاندنی گشتی باجی زەوی و خانووبەرە ڕاگەیەنرا کە لەلایەن ستافی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمەوە دروست کراوە و بەم نزیکانە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.
دکتۆر کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی میری ڕایگەیاند كه سەدان هەزار خاوەن موڵک و کرێچی لە سیستەمەکە سوودمەند دەبن و داتای دروست بەردەست دەخات و چەندین کێشە لەنێوان خاوەن موڵک و کرێچی ناهێڵێت و کارئاسانی تەواو بۆ ڕایکردنی مامەڵەی هاوولاتییان لە فەرمانگەکانی باج و خانووبەرە دەکات لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان