ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئابی 2023، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت)، پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لە بارودۆخی هەردوو کەرتی کارەبا و نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ” كونسوڵى ئهمهريكا، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیوای خواست بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادە و پەسند بکرێت”.
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. ئاماژە بەوەش کراوە، “کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا گرنگ وەسف کرد”.
لای خۆیەوە هەژماری فەرمی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە “بوارەکانی فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بواری وزە بەتایبەتی وزەی نوێبووەوە کردووە بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانی خۆڕاگر لەناو عێراقدا”