چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری مه‌سیحی مه‌تران ڕه‌بان حسقيال ڕه‌بان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ناوبراو به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو.

نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى و دڵسۆزى كوردستان خواليخۆشبوو مه‌تران (ڕه‌بان حسقيال ڕه‌بان)ـم بيست”.

ڕاشیگه‌یاند “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم”.

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند “خوالێخۆشبوو كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئايينى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى كرد و له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان، به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو.

له‌ كۆتایی پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا “خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و يادى به‌خێر”