بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئایینیی دیاری كلدانی كوردستان (مەتران رەبان ئەلقەس) مەترانی كەنیسەی (کلدان)ـیم پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەم خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
28ـی ئابی 2023