کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌م 28ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه به 1 تا 3 پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌م 29ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ بۆ په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بۆ نیمچه هه‌ورده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر نمه بارانێكی كه‌میش هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكوور.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخ: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران :35 پلەى سیلیزى
گەرمیان:40 پلەى سیلیزى.