له‌سه‌ر داهات و بودجه‌ی شاره‌وانییه‌كان و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، حه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی شاروشارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌جۆرێكه، هه‌موو ڕۆژێك زیادتر له دوو پڕۆژه‌یه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێت.
حه‌فته‌ی ڕابردوو پڕۆژه‌ی بنیاتنانی شه‌قامێكی دووساید له بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر، كه‌وته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه دوو ملیار و پێنج سه‌د و سی و شه‌ش ملیۆن دیناره، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێره‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت. پڕۆژه‌كه له شه‌قامی سه‌ره‌كی ناوبازاڕی سه‌نته‌ری لاوانه و ئێستا ڕشتانه كار له ته‌واوكردنی ده‌كرێت و دواتر ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
به مه‌به‌ستی داینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار فه‌رمانێكی وه‌زاری ده‌ركرد، بۆ خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی هەڵکەندنی چاڵاوی قوڵ له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی له شاری كفری.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٧%ی داهاتی ئاوه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی گه‌رمیانه، بۆ لێدانی بیری قووڵ و دروستكردنی بینا و ژووری پاسه‌وان و كلۆر، له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی له شاری كفری.
هاوكات، پێشتر و به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاری كفری، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێنج چاڵاوی ئاوی خواردنه‌وه هه‌ر بۆ شاری كفری لێدراوه.
هه‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردوودا گوژمه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆك خه‌رج كرا.
ئه‌و گوژمه‌یه‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخانكراوه، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٧%ی داهاتی داهاتی ئاوه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و به پێی ڕیزبه‌ندی ٩٣ له خشته‌ی پلانی ساڵی ٢٠٢٣ له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌ڕۆ له شاری هه‌ولێر وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی ڕوودانی لافاو له‌و گه‌ڕه‌كه.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت به خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باخچه‌ی چه‌رمۆ له چه‌مچه‌ماڵ.
گوژمه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی شاره‌وانییه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی چه‌مچه‌ماڵ، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باخچه‌ی چه‌رمۆ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
هه‌ر له‌و حه‌فته‌یه‌دا، گوژمه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی شه‌قام له ته‌ناهی خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌ك بۆ دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی سنووری شاره‌وانیی ته‌ناهی له پارێزگای دهۆك.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی شاره‌وانییه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك.
له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه، به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی ٣٠ مه‌تری له نزیك چاكسازی رزكا له شاری دهۆك جێبه‌جێكرا.
ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگه‌كه‌یه و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیی دهۆكه‌وه جێبه‌جێكرا.