بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی ئاگادار كردهوه لەوەی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو له شارهكه زیادیان کردووە. جهختیشی كردهوه كه گومان دهكرێ کۆلێرا له شارهكه بڵاو بووبێتهوه.
بهڕێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوه دا كه ئێستا سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییهكهیان پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن .
داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنیا ئەو ئاوانه بەکاربهێنن كه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و ئاوی بتڵکراوەکان کە لەژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کار دەکەن.
جهختیشی كردهوه كه بڕیاردراوه بە قەدەغەکردنی خواردن و خواردنهوهی هەموو جۆرە سەوزە و و ماستاوێك لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکان، تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکارهێنانی ماستاوی لە قتوونراو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ههروهها دوای لە هاووڵاتییان كرد پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن و دڵنیاشی كردنهوه كه هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لە زیادبوونی حاڵەتەکاندا .