ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له به‌رده‌م دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو كه له 45 دادوه‌ر و 15 ئه‌ندامی داواكاری گشتیی پێكهاتووه.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێم و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك/گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، 45 ده‌رچووی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی وه‌ك دادوه‌ر سوێندی یاساییان خوارد.
دواتر 15 ده‌رچووی دیكه‌ی خوله‌كه وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتیی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان به‌جێ هێنا.
له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌شدا دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی بۆ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی پێشكه‌ش كرد، تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لێیان، راگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌ستپێكی قۆناغێكی گرنگی نوێیه له ژیانیاندا و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان كه ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی یاسا و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی كاری دادگاكان جێبه‌جێكردنی یاساكان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌ن ماف، بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورس و به‌رپرسیارێتیه‌كی هه‌ستیاره و پێویسته ته‌نیا هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه بده‌ن.
له كۆتاییشدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داوكاری گشتیی نوێ خواست له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نوێیان.