بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە رایدەگەێنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 27– 8- 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 28– 8- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت ( 15 – 25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 41 پلەی سیلیزی
كەركوك : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی