شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز حه‌ییان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى باوكى و دواتر گیانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتوچۆدا.

له‌م خه‌م و كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ و له‌م كاته‌ سه‌خته‌‌‌دا هاوخه‌م و هاوسۆزیانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خۆیان و خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان