هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان بەردەوامە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش رایدەگەیێنێت:”خەرجیی مانگانەی دابینکردنی ئاو ٤٦ ملیار دینارە”.
دابینکردنی ئاو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەنیا بۆ شارو شارۆچکەکان نییە و ڕۆژانە لە ڕێگەی تەنكەرەوە، ئاوی پاك دەگەیەندرێتە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات، خەرجیی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی مانگانەی دابینکردنی ئاو لەسەر حکومەت ٤٦ ملیار دینارە و ساڵانەش دەکاتە ٥٥٢ ملیار دینار.
لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕی ٢ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٦٠٦ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بەرهەمدەهێنرێت و لە رێگەی تۆڕەکانی ئاو و تەنکەرەوە بەسەر هاوبەشەکاندا دابەش دەکرێت.