دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كوژرانی چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان ڕاگه‌یاند.

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه‌: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی ڕەشماڵێکی كرد، بەهۆی بۆردومانه‌كه‌ 2 بەرپرسی پەکەکە و 2 کەس لە تیمی فریاگوزاریی پەکەکە کوژران.

ڕاشیگه‌یاند: هێرشی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ کاتژمێر 4:30 خولەکی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە کوێستانەکانی مێرگەمیر ئه‌نجامدراوه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان جه‌ختیشی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بەهۆی هێرشه‌كه‌ 2 بەرپرسی پەکەکە و 2 که‌سی تر لە تیمە پزیشکی و فریاگوزارییەکانی پەکەکە کوژران.