وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەت بۆ دەرچووانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت و کۆمەڵێک هەلی کار رادەگەیەنێت و رۆژانی 27 و 28ـی ئەم مانگە فۆرمی دامەزراندن دابەشدەکات.

بە گوێرەی راگەیاندنێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو راگەیەندراوە بە شێوەی گرێبەست لە چەند بوارێکی جیاوازدا.

سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی بکالۆریۆس بۆ ناونیشانەکانی (IT، ژمێریاری، کارگێری، یاسایی، ئەندازیاری میکانیک، توێژەری کۆمەڵایەتی، زمانی ئینگلیزی)، داواکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

هەروەها دەرچووانی (ئامادەیی، ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی شۆفێری، بە هەمان شێوەی دەتوانن داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن.

بە گوێرەی راگەیەنداوەکە، پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ دابەشکردنی فۆرم لە رۆژانی یەکشەممە و دوو شەممە (27-28ـی ئابی 2023)، بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی دیاری بکرێت و چەند مەرجێکی دیاریکردووە.

پێویستە خوازیار تەمەنی لە نێوان 18- 40 ساڵ بێت و دانیشتووی سلێمانی بێت، هەروەها پێویستە خوازیار زانیاری راست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەتدەکرێتەوە و نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی (رەسەن و کۆپیکراو) لە رۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات کە بریتین لە ( کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون).

دوای دابەش کردنی فۆرم لەو دوو رۆژەدا، دەبێت لە کاتژمێر 9ـی بەیانی و لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکان بگەڕێنرێنەوە ھەمان شوێن لە بەرێوەبەرایەتی کاری سلێمانی لە ناو باڵەخانەی دەستەبەری (ضمان) سەروو بەریدەکە.