ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئابی 2023، ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا بە سەردانێك دەگاتە هەرێمی كوردستان.
سەردانەكەی وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاك فیدان ،وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر، لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی ، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فەلاح مستەفا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێكرا.
بڕیارە ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی گرنگ بكەن، دیارترینیان، پرسی ئەمنی و ئابووری نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە ئەمە یەكەم سەردانی هاكان فیدان-ە، بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق،لە دوایی دەستبەكاربوونی وەكو وەزیری دەرەوەی توركیا.