بەشی پێشبینی كەش و هەوای سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما رایگەیاند: دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە لە ژێر شەپۆڵێكی گەرمای بەھێزبوو، بەرزترین پلەكانی گەرما تا ئاستێكی پێوانەی لە وێستگەجیاجیاكان لەسەر ناوچەكەمان تۆماركران .
هەروەها دەڵێت: رۆژی چوارشەممە دوایین كات بوو بۆ بەرزی پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی داھاتووشدا دەگەڕێتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی بۆ نموونە سەنتەری ھەولێر لە نێوان 42—43پلەی ساڵانەیە وەك ڕێژەیەك بە مەرجێك ھیچ شەپۆڵێكی گەرما نەبێت،هەروەها سەنتەری سلێمانی 41-42 پلەی سیلیزی دەبێت،سەنتەری دھۆك 41-43 پلەی سیلیزی دەبێت . نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما-ش پلە بە پلە لە لەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە دەست پێدەكات .
دەشڵێت: ڕۆژی ھەینی زیاتر ھەست بە نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما دەكرێت و ڕۆژی دووشەممە جیاوازی دابەزین لە پلەكانی گەرما بە بەراوورد بە دوێنێ بە نزیكەی 6—8 پلە نزم بوونەوە لە پلەكانی گەرما دەبێت.هەروەها رۆژی سێشەممە تا ڕادەیەك كەشەكە فێنك دەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،تا ئێستا ھیچ شەپۆڵێكی گەرما لە مانگی نۆ تۆمارنەكراوە لە كاتی ھاتنی شەپۆڵی گەرما-ش كاریگەری كەمترە و ماوەی مانەوەی لە ڕۆژێك تێپەڕ ناكات ، بەمەش دەتوانین بڵێین شەپۆڵەكانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت.