چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئاسایشی هه‌ولێر: بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 23ـی ئابی 2023) ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ناوی (د. ن. س) ده‌ستگیركرا.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه‌، “لەکاتی دەستگیرکردنی ئه‌و بازرگانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، دەستمانگرت بەسەر چەند جۆرێکی ماددەی هۆشبەر كه‌ بریتیبوون له‌ (مەریجوانە، کریستاڵ، جامایکا و حەبی ترامادۆڵ)، له‌گه‌ڵ کەلوپەلی کێشان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر”.