دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بۆردی ژنانی ئازاد: بەغدا پەرتەوازەیی ناو ماڵی کوردی قۆستووەتەوە

بۆردی ژنانی ئازاد لە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان رایدەگەیێنێت: هەرێمی کوردستان بە قۆناخێکی سەخت و دژوار تێدەپەڕێت، هەربۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەسەر بنەمای نیشتمانی و نەتەوەیی کۆببنەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆردی ژنانی ئازاد ئاماژەی بەوەداوە،  حکومەتی فیدراڵی پەرتەوازەیی ناو ماڵی کوردی وەکو دەرفەت قۆستووەتەوە، بۆ ئەوەی بە جیا مامەڵە لەگەڵ حزبەکان بکات.

ئەوەشیان خستەڕوو: “ئەگەر بە درێژایی مێژوو فاکتەری دەرەکی نەیهێشتنێ کوردستان ببێتە کیانێکی سەربەخۆ، ئێستا فاکتەری ناوخۆیی و لێکترازانی سیاسیی بووەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ بێهێزکردنی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە”.

بۆردی ژنانی ئازاد بۆردی ژنانی ئازاد دەکەن، هەرچی زووە کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی پێبێت و پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێبکاتەوە.