١٤ هەنگاوی پێویست نراوە لە خزمەتی ژینگەی کوردستان

لە چوار ساڵی ڕابردووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، پاراستنی ژینگە و كەش و هەوا كرایە خەمی سەرەكی. ڕاستە لەم ماوەیەدا هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زۆر قەیرانی گەورەی وەک بڕینی بودجە و مووچەی خەڵک و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت و دابەزینی بەهاکەی و دەیان کێشەی دیکە بووەوە، بەڵام زۆربەی سێکتەرەکان کاری جدی و ژێرخانییان لەسەر کراوە. کەرتی گەشتیاری و ژینگە دوو بەشی گرنگن کە هەتا زیاتر گرنگییان پێ بدرێت هێشتا کەمە، بۆیە لێرەدا هەندێک زانیاری دەخەینە ڕوو کە لەم چوارساڵەدا لەم کەرتە ئەنجام دراون: ـ زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمێهنانی كارەبا بە وزەی پاك بۆ سەرووی 20% ـ دروستكردنی 6 ملیۆن دووجا ئاگربڕ بۆ پاراستنی دارستانە سرووشتییەكان ـ بەرهەمهێنانی 2 ملیۆن پوورەی هەنگ، زیاتر لە 3 ملیۆن داری دارستان و باخداری و ڕێگەگرتن ـ بنبڕكردنی بیرلێدانی نایاسایی بە ڕێژەی 90% ـ سووتاندنی پاشماوە پزیشكی و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بە ئامێری تایبەت كە دووكەڵ و پاشماوە ژەهراوییەكەی تێكەڵ بە هەوا و خاك ناكرێنەوە. ـ پشكنین بۆ زیاتر لە 12 هەزار پرۆژە بە مەبەستی جێبەجێكردنی ڕێنماییە ژینگەییەكان ـ پشکنینی کیمیایی خاک و ئاو و پشکنینی بەکتریۆلۆجی ئاو: نزیكەی 100 هەزار پشكنین ـ هەڵمەتی هۆشیاریی ژینگەیی: زیاتر لە 5 هەزار چالاكی ـ رێژەی لەبری سەوزکردن بۆ ئەو کارگە و پرۆژانەی مۆڵەتیان هەبوو بەڵام سەوزاییان ئەنجام نەدابوو: (2،023،777) مەتر دووجا کە دەکاتە (809) دۆنم ـ دەستپێك و جێبەجێكردنی زیاتر لە 10 پڕۆژەی چارەسەری زبڵ و خاشاك ـ دانانی یاسای گەشتوگوزار و ڕێنمایی سەفاری (ئۆف ڕۆد) و ئامادەكردنی ڕێبەری گەشتیاری ـ كارئاسانی بۆ زیادبوونی ژمارەی گەشتیاریان كە لەم 4 ساڵەدا (16،087،878) گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد و بەمەش ڕێژەی داهاتی گەشتوگوزار سەرەڕای قەیرانەكان و هاتنی پەتای كۆرۆنا بە ڕێژەی ٦٣% زیادی كرد. ـ جێبەجێكردنی زیاتر لە 30 پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و پاراستن و بەدواداگەڕانی شوێنەواری ـ جێبەجێكردنی 78 پڕۆژەی بواری گەشتیاری و 117 پڕۆژەی دیكەش لە جێبەجێكردندان.