سهرۆكهتی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێ به تێكدانی سیمای جوانی دیوار و ریكلامی له‌سه‌ر بنووسێت، ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ماوەیەکە هەڵمەتێکی جوانکردن بۆ سەرجەم دیواری ڕاگر و بەرزەپرد و ئەندەرپاس و دیواری سەرجەم گۆرستانەکانی ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه بە پاککردنەوە و بۆیاخکردنیان.
ڕاشیگه‌یاند: بەداخەوه هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەڵدەسن بە تێکدانی سیمای جوانی دیوارە ڕاگرەکان ئەویش بە نووسین و ریکلامکردن بۆ خۆیان.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەپێی یاسا پیسكردن و نووسینی دیواره‌كان بە زیادەڕەویی دادەنرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئه‌نجامده‌رانی ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەوەی له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه دیارە، دیواری گۆرستانی شێخ ئەحمدی هندییە، دوای نۆژەنکردنەوەی هاووڵاتییەک ریکلامی لەسەر داناوە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژمارەی هاووڵاتییهكهیان له‌لا پارێزراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ده‌گیرێته‌به‌ر.