كاركردن لە پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە كە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت و لە ئێستادا كاری قیرتاوكردنی تێدا دەکرێت.
بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە، ڕۆژی شەممە، ١١ى تەممووزی ٢٠٢٣، لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانرا و لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكەدا، لە گوتارێكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “خۆشەویستانی سلێمانی شایەنی ئەو پرۆژەیە و پرۆژەی گەورەترن، ڕاستە ئەو پرۆژەیە دەمێكە قسەی لەسەر دەكرێت، ئێمە بەڵێنەكەمان بردە سەر، ئەمەش دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە بۆ خەڵكی سلێمانی و تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.”
پێكهاتەكانی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەی 100مەتری سلێمانی
-گوژمەی ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌كه 400 ملیار دیناره و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ته‌مویل ده‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی ده‌كات و به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێت.
- ئەو پرۆژه‌یه بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی شاره‌كه له ڕووی ڕێگه‌وبان و پێشكه‌وتنی سیسته‌می هاتوچۆ و جموجۆڵی بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری و ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان.
– پێكهاته‌ی 100مه‌تری سلێمانی بریتییه لە دروستکردنی ڕێگه‌یەکی خێرا بە پانیی 100مه‌تر کە لە شارۆچکەی تاسلوجەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە دێی دەمرکان لە شەقامی عەربەت – سلێمانی کۆتایی دێت، به درێژاییی نزیكه‌ی 34 كم.
– چوار سایدی هاتن و ڕۆشتنی هه‌یه؛ هه‌روه‌ها حەوت یەکتربڕی دووئاستی تێدایە.
– له‌گه‌ڵ پردێک لەسەر چەمی تانجەرۆ دروست دەکرێت، ئه‌ویش 4 پردی تر له‌خۆ ده‌گرێت. واتە هەر سایدێک پردی تایبەتی خۆی هەیە بە درێژاییی 500 – 450 م.
– چه‌ندین ئەندەرپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدا دروست ده‌كرێت بۆ هاتوچۆی شۆفێران و جوتیاران و په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتییان به ڕه‌چاوكردنی سه‌لامه‌تییان.
– 67 ئاوبارەی کۆنکرێتی کە دریژیی هەریەکەیان زیاتر لە 110 مەترە و بە دیزاینی تایبەت جێبەجێ دەکرێن.
– قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه کە ئێستا جێبەجێ دەکرێت بە 5 شەقامی 30 و 40 و 60 م دەبەسترێتەوە بە شەقامەکانی تاسلووجە – سلێمانی، بازنەی مەلیک مه‌حموود – ڕێگای سلێمانی عەربەت.
– هەموو پێداویستییەکی هێڵکێشان و تابلۆی هاتوچۆ و تۆڕی ڕووناکیی مۆدێرنی تێدایە، هه‌روه‌ها بۆرییەکی ئاوی سەرەکی تێدایە کە ئاو لە بۆریی هێڵی سەرەکیی دووکان تاوەکوو نزیک دەمرکان دەگوازێتەوە بە بۆریی جۆراوجۆر کە ئاو دەگەیەنێتە باشووری شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها بڕگەی سەوزکردنیشی تێدایه.
– ئێستا ئەو بەشەی پرۆژەكە گەیشتووەتە قیرتاوكردن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به گرنگییه‌وه كار له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و بڕگه‌كانی ته‌واو بكرێن