پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م21ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور دروست ده‌بێت.
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌م22ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى.