چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شەو و ڕۆژ کار لە پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپان دەکرێت

شەو و ڕۆژ کارکردن لە پڕۆژەى دروستكردنی بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، ئەو بەنداوە کە ڕووبەرەکەی شەش ملیۆن سەد و بیست و پينج هەزار مەتر دووجایە، دەتوانێت سەد و پازدە ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە، بە تەواوبوونی دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی؛ هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پلانێکی درێژخایەن دەیەوێت مەترسییەکانی کەمئاوی کەم بکاتەوە، بۆئەو مەبەستە لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان، بودجەی تایبەتی بۆ دروست کردن و نۆژەن کردنەوەی بەنداوەکان تەرخان کردووە و بە تەواو بوونی سەرجەم پرۆژە ئاوییەکان کوردستان لە مەترسیی قەیرانی ئاو دەڕەخسيت.