بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی 08ـی 2023 پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانەکەیدا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە