سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

جیهان تۆریست بەشداربوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشت و گوزار

شیڤان شێرزاد
بە بەشداری 23وڵات و 163كۆمپانیا بەئامادەبونی ئەندازیار (بورهان سابیر) سەرۆكی دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان ڕۆژی پێنچشەممە 17/8/2023 پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشت و گوزار كرایەوە تا 20/8/2023بەردەوام دەبێت,جیهان تۆریست وەك بەشداربوو لە پێشانگاكە،لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای گەشتیاری لینكی ئاڵوگۆڕ كرد،(زیادكەریم)سەرپەشتیاری جیهان تۆریست بۆ (هەولێر) گوتی: ئامانجی جیهان تۆریست گرنگی دانە بە ڕۆشنبیركردنی گەشتیار،بەئەنجامدانی چالاكی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگی بۆ ئەوەی گەشتیار، جگە لە لایەنی چێژ،لەڕوی ڕۆشنبیریشەوە باكگراوندێكی باشی هەبێت.
هەروەها باسی لەوەش كردجیهان تۆریست لەبەرنامەی دایە گوندێكی فۆلكلۆری كوردی لەچۆمان دروست بكات ،دوور لەتەكنەلۆژیا وخواردنی فاست فود وكارەبا، لەم گوندەدا گەشتیارژیانێكی سادەوساكاربەسەر دەبات.