سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند شوكر خەیات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هونەرمەند شوكر خەیات؛
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و مەقام بێژی دیاری كوردستان و كەسایەتی نیشتیمانپەروەر كاك ( شوكر محەمەد قادر ) ناسراو بە ( شوكر خەیات )مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم هونەرمەندانی كوردستان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، كاك شوكر خەیات بەڕێگای هونەرەوە خزمەتێكی بەرچاوی بە مەقام هونەری ڕەسەنی میللەتەكەی كردووە و دەنگ و بەرهەمەكانی هەمیشە بە زیندووی لە ناو مێژووی هونەری كوردییدا دەمێنێتەوە.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە خانەوادە بەڕێزەكەیان و تەواوی هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردستان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك شوكر خەیات بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
19ـی ئابی 2023