لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لە سنوری قەزای دەربەندیخان سەری مەنهۆڵیان دزیبوو .
دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەرەبەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی چەندین سەرەمەنهۆڵ لە سنوری قەزاكە تۆماركرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن ، كە تۆمەتبارن بەدزینی نزیكەی 42 سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاوو مووەلیدەی كارەبایی .
لەئێستادا تۆمەتباران :
(ب، ه، ك ) بەناسنامە عەرەبە ، (ج،س،م )بەناسنامە عەرەب ، (ش،ل،س) بەناسنامە كورد و ، (ش،ل،س )بەناسنامە كورد ،(ع،ع،ر) بەناسنامە كورد … بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان