به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه: پێشبینى دەکرێ سبەى هەینى و دووسبەى شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەورى تەواو بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینیش ده‌كرێ ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورەتریشقە هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ رۆژی شه‌ممه به‌هۆی بارانبارینه‌وه، پلەکانى گەرما 1 پلە نزم ببنەوە