ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شێخ مانع حمێدی دەهام ئەلهادی سەرۆک هۆزی شەممەڕ کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخ حەمموود حمێدی دەهام ئەلهادی ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هۆزی شەممەڕ و گەلی کورد کرا و جەخت لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچە کرا.