سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جان کریستۆف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا .