عەمار حەكیم بەبۆنەی حەفتاو حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ،پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و جەماوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
عەمار حەكیم ،سەرۆكی رەوتی حیكمەی عێراقی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تلیگرام، بەبۆنەی حەفتاو حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و جەماوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
لە دەقەی نووسینەكەی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی عێراقی، هاتووە، پیرۆزبایی لە سەرۆكایەتی و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرویانەوە برای تێكۆشەر مامۆستا مەسعود بارزانی دەكەم بە بۆنەی حەفتاو حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە بە خەباتێكی درێژخایەنی دژ بە دیكتاتۆری ناسراوە
هەروەها گوتیشی: پارتی لە دوای ساڵی دوو هەزارو سێشدا لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكان لە بەرهەمهێنانی پرۆسەیەكی دیموكراسیدا رۆڵێكی گرینگی گێرا. هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێك بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنی یەكێتی نیشتمانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و كاركردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی بە پێی دەستوور.