ئاسایشی هەولێر زانیاریی لەبارەی ئەو تۆمەتبارەی کە هەوڵی هەڵاتنی دابوو بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتی 14ـی 08ـی 2023 تۆمەتبار (ت.ص.ع) کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لە کاتی دەستگیرکردنی لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر، هەوڵی دا بە ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست هێزەکانمان هەڵبێت و بۆ خۆ دەربازکردن، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکەدا کێشا، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێ کراو  دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا.