پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆژ بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە گەلی کوردستان و نیشتمان پەروەران پیرۆزبێت..

ڕێباز حەملان
پارتی بووە حیزبی دایک و قوتابخانەی کوردایەتی بۆ زۆر حیزب و سەرکردەکانی کورد، کە پارتیشیان جێ ھێشت، پارتی وەک ھاوبەشی سیاسی سەیری کردن و لە پێناو کوردستان بەردەوامە لە کارکردنی پێکەوەیی.
پارتی و بارزانی دوانەیەکی لێک دانەبراون لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی گەنجتر و گەشاوەتر دەبێتەوە، حیزبێک کە لە ھەموو قۆناغ و سەردەمێکدا راستەڕێی کوردایەتی گرتووەو ھەرگیز لێی لانەدا و لێی لا نادات.
بە ھەموو ئەو پلانە ناوچەیی و ناوخۆییانەی لێی کرا و لێی دەکرێت بەردەوامەو ئەم ئابڵوقە دارایی و سیاسی و یاساییەی ئێستا لە دژی کورد و پارتی بە کاردێت بە ئیرادەی گەلی کوردستان و جەماوەری پارتی و رابەرایەتی سەرۆک (مەسعود بارزانی) تێک دەشکێنرێت.
تەمەن درێژی و وەفا بۆ خەبات و پێشمەرگایەتی سەرۆک (مەسعود بارزانی).
(بارزانی) رەمزی كورد و سەرۆك و مەرجەعی “ئەمڕۆ، سبەینێ و دوارۆژ”ی گەلی كوردە، تیری ژەنگاوی دوژمن كاری تێناكات..
دەبێت نەیاران باش بزانن ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام و دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە نەشكا، بەوانەی لەناو تۆزی سیاسەتدا یاری دەكەن نا لەرزێ.