- لەیادی77 ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، سڵاو بۆ گیانی پاكی ڕێبەری نەتەوەیی کورد، بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو.
2. - لە یادی (77)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سڵاو دەنێرین بۆ ڕابەر و پێشمەرگە ”سەرۆك بارزانی” و تەواوی فەرماندە و پێشمەرگە دێرینەكانی شوڕشی مەزنی ئەیلوول وگوڵان و ڕاپەڕین، كە خودان مەزنترین تۆماری سەروەرین.
3. - لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، خەبات دەكەین بۆ پیادەكردنی دروشمەكانی كۆنگرەی چواردەی پارتیمان: ئازادی، دیموكراسی، دادپەروەری.
4. - لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، سڵاو لە تێكڕای چین و توێژەكانی گەلی كوردستانی قارەمان، كە حەفتاو حەفت ساڵی ڕەبەقە پشت و پەنا و وورەبەخشی پارتیمان و بازووی خەبات و شۆڕشن.
5. - لە 16 ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، وەفاداریمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دووپات دەكەینەوە.
6. - لە 16 ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، سوورین لەسەر بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی گەلەكەمان.
7. - هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سڵاوی وەفاداری بۆ كەسوكاری سەربەرزیان.
8. - سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست و دەیپارێزن.
9. - سڵاو لە تێكۆشەرانی دێرین و خەباتكارانی ڕۆژانی سەخت.
10. - پارتیمان کاردەکات بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی، کە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت .
11. - لە 16 ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، جەخت لە فەرهەنگی هەمەڕەنگ و فرەئایینی وپێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکانمان دەکەینەوە.
12. - لە 16 ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان ، جەخت لە سیاسەتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکان و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و چارەکردنی گرفتەکان دەکەینەوە.
13. - لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان، جەخت لەسەر چارەکردنی بنەڕەتی بۆ کێشە هەڵواسراو و چارەنەکراوەکانی نێوان هەولێر – بەغدا و ڕێکەوتنەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەکەینەوە.
14. - لە 16 ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە پارتیمان پارێزەری دەستکەوتەکانی گەل و بەدەستهێنەری مافە نەتەوەیی و نیشتمانی و پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی کوردستان بێت، ئەوە درێژەی ڕێبازی بارزانیی نەمرە.
15. - سڵاو لە گەلی خۆڕاگری كوردستان كە هەمیشە پشت و پەنا و سەرچاوەی هێزی پارتیمان بوون.
16. - لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیماندا سوورین لەسەر بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزتر.
17. - لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیماندا تەئكید لەسەر هاوخەباتی و هاوچارەنووسی لەگەڵ كۆی حزب و لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە.
18. - لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیماندا، جەخت لەسەر ڕێگەچارەی ئاشتیانەی دۆزی نەتەوەی كورد دەكەینەوە.
19. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتمانیی كوردستان و ڕيبەر و سیمبولی نەتەوەییمان، بارزانیی نەمر دادەنەوێنین .
20. - با یادی 16ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان، بكەینە هەوێنی هاوڕیزیی گەلی كوردستان و تەبایی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
21. - پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریی لە نەتەوەکەمان، هەنگاو بۆ ئاییندەیەكی گەشتر دەنێ.
22. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی پارتیمان سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەركردە و ئەندازیاری ئاشتی كاك ئیدریسی جوانە مەرگ .
23. - پارتی و ڕێبازی بارزانی ڕیشەی مێژوویی(77) ساڵەی خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان پێك دەهێنن، هەرگیز لە یەكتر جیا نابنەوە.
24. - لە 16ی ئابی شكۆداردا، پارتی سوورە لەسەر ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل و قووڵكردنەوەی دیموكراسی و باڵادەستی و سەروەریی یاسا لە كوردستاندا.
25. - مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن لە ئازادییەكانی تاك یەكێكە لە پرەنسیپە هەرە گەشەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
26. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان دا سەری ڕێز و وەفاداری بۆ پێشمەرگە و تیكۆشەرانی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و گوڵانی پێشكەوتنخواز دادەنوێنین.
27. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان دا جەخت دەكەینەوە لە سەر تەبایی نێوان ئاین و نەتەوە و تایفە و پێكهاتەكانی كوردستان. .
28. - لە ساڵیادی (77)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان.
29. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا خوشك وبرایانی ئێزدی و ئاین و مەزهەبەكانی تر لە كوردستان دڵنیادەكەینەوە پارتی و ڕێبازی بارزانی وەكو هەمیشە پارێزگارییان لێ دەكات.
30. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشكانی كوردی ئێزیدی، هەرگیز ئازار و مەینەتیەكانیان لە بیرناكەین.
31. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشك و هاوسەری شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازیی كوردستان .
32. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشك و هاوسەری شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازیی كوردستان .
33. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ تێكۆشەران، زیندانییە سیاسییەكانی كوردستان و كوردستانییانی هەندەران.
34. – لە ساڵیادی (77)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا سڵاو دەنێرین بۆ لاوان و قوتابییان و ئافرەتانی كوردستان كە هەمیشە سەرەڕمی بەرخۆدان و ژیلەمۆی خەباتی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەین.
35. - لە 16ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی گەلە خۆڕاگرەكەمان ئەوانەی بە كردەوە دروشمی (كوردستان یان نەمان) جێبەجێ دەكەن.
36. – نووسەر و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندان و مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆکانی كوردستان ڕووی گەشی شارستانی و هەوێنی پێشكەوتنی كۆمەڵگان، بەڕێزەوە لە بەرهەم و هزر و بیروڕای جیاوازیان دەڕوانین.
37. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سڵاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی جەنگی ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر، پارێزەرانی خاك و شكومەندی گەلەكەمان .
38. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی پارتیماندا سوپاسی هەموو پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیس دەكەین كەسنگی خۆیان كردۆتە قەڵغان بۆ پاراستنی ئەزمونی كوردستان .
39. - پارتیمان لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا، هەموو جۆرەكانی توندڕەوی و پەڕگیری ئایینی، تایفەگەری، حزبی و ئایدۆلۆژی ڕەت دەكاتەوە .
40. - ئامانجی پارتی دابینكردنی مافە نەتەوەیی و فەرهەنگی و ئیدارییەكانی توركمان و كلدان سریان و ئاشوری و ئەرمەنەكانە.
41. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ حزبە هاوپەیمانەكانمان بۆ بنیاتنان و پارێزگاریی ئەزمونی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان.
42. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی پارتی دا ، دڵنیاین كە بە ڕێگای سازان و پێكەوەژیان و دیموكراسییانە، حوكمڕانیی كوردستان بەرەو ئامانجە باڵاكانی دەبات.
43. - لە یادە شکۆدارەکەی 16 ی ئاب، ڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان، سڵاو دەنێرین بۆ جوتیاران و كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، كە هەمیشە قەڵغان و پاڵپشتی شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی كوردستان بوون.
44. لە ( 77 )ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سڵاو بۆ خوشك و برا ئێزیدیە ڕزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش.
45. - لە (77)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیماندا، ڕێبازی بارزانی كە ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستانە ، پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بە سەرچاوەی هێزی خۆی دەزانێ .
46. - لە (77)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سڵاو دەنێرین بۆ كەمئەندامانی كوردستان و بریندارەكانی شەڕی تیرۆرستانی داعش .
47. - لە (77)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دا سەری ڕێز و وەفاداری دادەنوێنین بۆ قوربانیانی تاوانی ئەنفالی بەدناو و کیمیابارانی هەڵەبجە و بالیسان و بادینان.
48. - لە ساڵیادی (77)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا، هەرگیز سازش لەسەر مافەڕەواكانی گەلی كوردستان ناكەین، ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان بە ستوونی سیاسەت و ستراتیجیی خۆمان دەزانین.
49. - لە ساڵیادی (77) ساڵەی پارتیماندا ، سڵاو بۆ مناڵە چاوگەشەكانی شەهیدانی كوردستان و هاوسەر و دایكانی شەهید.
50. - لە (77) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، خەباتمان بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی كوردانی فەیلی و قەرەبووكردنەوەیان بەردەوامە
51. تا کوردستان بەهێزبێ، پارتیش بەهێزە.
52. بەهێزی کوردستان، بەهێزی پارتیە
53. بەهێزی کوردستان و بەهێزی پارتی ئیرادەی سەرکەوتنە
54. پارتی ئیرادەی کوردایەتی و ئیرادەی سەربەخۆییە
- سەرۆک بارزانی و پارتی، دووانەی ڕێبازی کوردایەتین
56. پارتی بنیادنەرە، لە کاروانی بنیادنانەوەش بەردەوامە
57. ئیرادەی کورد، ئیرادەی پارتییە
58. پارتی مێژووکردە و تاسەرکەوتنی کۆتاییش مێژوو دروست دەکات