وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایى شێوازی کۆرسەکانى خوێندنى (دبلـۆمى باڵاى یـەک سـاڵەى ئەکـادیمى، دبلـۆمى بـاڵاى دوو سـاڵەى پزیشـکى، مـاستەر و، دکـتۆرا) بـڵاوکردەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە واژۆی د. ئارام محەممەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم رێنماییانەى خوارەوەى بڵاوکردەوە:
-رێنمایى ژمارە (4)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى.
-ڕێنمایى ژمارە (5)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى پیشەیى (کلینیکى)لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان و دەرمانسازى.
-ڕێنمایى ژمارە (6)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى ماستەر.
-ڕێنمایى ژمارە (7)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دکتۆرا.