گوژمەیەك بۆ نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی هەڵەبجە خەرج دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی هەڵەبجە تا فولكەی عومەر خاوەر.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی تا فولكەی عومەری خاوەر فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە.