پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەسرور بارزانی سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک دەکات


مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک کرد.

ئامانج لە سەردانەکەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک، کۆبوونەوە و وتوێژکردنە لەسەر مەکتەبی رێکخستنی پارتی سەبارەت بە بەرنامە و کار و پلان و پرۆژەکانی پارتی.

ئەم سەردانەی مەسرور بارزانی بۆ مەکتەبی رێکخستنی پارتی دوو رۆژ پێش یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

لەدوای کۆنگرەی 14ـەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆکیش مەکتەبی رێکخستنی کردەوە، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەو ناوچەیە و ئاگاداربوون لە بارودۆخی خەڵک.

دوای کۆنگرەی 14ـی پارتی، پشتیوان سادق وەک بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک دەستنیشان کرا.