وەزیرەکانی پێشووی حکوومەتی عێراق بە گەندەڵیی گەورە تۆمەتبارنگەندەڵییەكی گەورەی وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرا دەبێت

پەرلەمانتارێکی عێراق، گەندەڵییەکی گەورەی وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ لە دەوڵەمەندبوونێکی لەناکاو و قێزەوەندا تێوەگلاوە بە بەکارهێنانی پۆستەکەی.
زەهرا ئەلبجاری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی سادیقوون، لە ئاشكرای كردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەك لە وەزیرەکانی پێشووی حكوومەتی عێراق دەرچووە، کە زۆربەیان لە دزینی سامانی گشتییدا تێوە گلاون، دیارترینیان گەندەڵیی گەورە و بێشوماری وەزیری نەوتی پێشووی عێراقە. ئەوەش دەخاتەڕوو؛ ئەو وەزیرەی نەوتی عێراق 14 ڤێلای لە بەسڕە و بەغدا کڕیووە و چەندین ڤێلای لە وڵاتانی دیكە ئیمارات، توركیا، لوبنان، بەریتانیا و دوورگەكانی كاریبیدا هەیە وێرای چەندین كەیسی تری گەندەڵی، ژمارەیەكی زۆر لە برا و ئامۆزاكانی لە وەزارەتی نەوت دامەزراندووە و كۆمپانیای تایبەتی بە ناوی هاوسەرەكانیەوە دامەزراندووە، تاوەكو پڕۆژەی گەورەیان بداتێ. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی حکوومەتەکەی مستەفا کازمی، نوێنەرایەتیی سەردەمێکی گەورەی گەندەڵی و خۆدەوڵەمەندکردنی بە پارەی گشتی كردووە، بەو پێیەی لە دەستەی دەستپاکی و داواکاریی گشتیدا ٧٦ دۆسیەی بە بەڵگەنامە لەسەر کراوەتەوە. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی حکوومەتی عێراق بووە و ئێستە تۆمەتبارە بەوەی لە گەندەڵیی دارایی و ئیداری و قۆستنەوەی پۆستەكەی و دەوڵەمەندبوونێكی قێزەوندا تێوە گلاوە.