عێراق ویستی جیددی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان

دلۆڤان رەحیم – هه‌ولێر

بۆ بەغدا ئاسانە چاو لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵگرێت، وەکو ئەوەی لە پێناو دار چاوی لە نەمام هەڵگرتووە لە جیهانێکی ئاڵۆزی نەوتیدا هێشتا باکگراوندی سیاسی زاڵە بەسەر بەرژەوەندیی گشتیدا، ڕەنگە هیچ پەیوەندییەکیش هێندەی ئەوەی لە نێوان کوردستان و عێراق هەیە نەکەوتبێتە بەر ئەجێندای کۆمەڵێك لایەن لە عێراقدا .

ئەو دۆخەی لە عێراق لەدوای 25ـی ئادارەوە سەری هەڵدا و هەناردەی نەوتی کوردستان ڕاگیرا، بۆ عێراق هاوشێوەی ” ئەلایس لە وۆندەرلاند” کە هەموو شتێک پێش چاوەڕوانکراوە، بەڵام وا پێنج مانگ تێپەڕی و هیچ شتێکی نوێ ڕووی نەدا،ئێستا بۆ عێراق کاتی کردارە لەو پرسەدا کە تاوەکو ئێستا نەیکردووە .
هەندێک لەو هەنگاوانەی کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کراون و لەلایەن وڵاتێکەوە پشتیوانی دەکرێت، نایەوێت هەرێمی کوردستان لە هیچ شتێکدا سەربەخۆیی هەبێت، داخستنی توانای هەرێمی کوردستان لە چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ سامانی سرووشتی خۆی بە سادەیی بەشێکە لەو هەوڵاتانەی دەدرێت بەرامبەر کوردستان کە ڕەتکردنەوەی سەربەخۆبوونیەتی لە کەرتی جیاوازدا، ئەوەش بەشێکە لە ئەجێندای فراوانتر لەلایەن چەند وڵاتێکەوە، ئامانجیان ئەوەیە هەرێمی کوردستان بگەڕێننەوە بەرەو عێراقێک کە نازانرێت هەنگاوەکانی دواتری چین.
گوشارەکانی بەغدا لەسەر نەوتی کوردستان هەر لەماوەی ئەو پێنج مانگە نەبووە، بەڵکو ماوەی 6 ساڵە بە قۆناغ عێراق کاری کردووە بۆ کەمکردنەوەی توانای کوردستان لە بەرهەمهێنان، ئەوەش لە کۆتایی دا زیانی بە کۆمەڵێک بەرژەوەندی ناوچەکە گەیاندووە، بەڵام ئێستا ئەو ئەجێندایەی پەیڕەو دەکرێت تەنانەت بووەتە زیان بۆ خودی هاوپەیمانەکانی ئەو هەوڵەش.
لەدوای 2017وە ڕووسیا بە چڕی لە کەرتی نەوتی کوردستان بەشداربوو، جگە لەو پێشەکیەی بۆ فرۆشتنی نەوت دایە کوردسان، بەشی زۆری وەبەرهێنانی 5 کێلگەی گەورەی کوردستانی گرتە دەست، ئەوەی ڕووسیا دەستی پێکرد لە ڕوانینی بوو بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەو کەرتە هەم بۆ کوردستان، هەم بۆ عێراق هەروەها بۆ بەرژەوەندییەکانیشی، بەڵام ئێستا هەنگاوەکانی عێراق بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە وەبەرهێنانی ڕووسیاش .
ئێستا گوشاری وڵاتان بەتایبەت ئەوانەی بە کۆمپانیای گەورەوە بەشدارن لە کەرتی نەوتی کوردستان لەسەر عێراق، پێویستە، بەتایبەت ڕووسیا کە پێویست دەکات ببێتە نێوبژیوانی چارەسەری ئەو پرسە لە پێناو کار و داهاتووی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان.
لە دوای 2014وە بەهۆی ئەو گفتوگۆ و ڕێککەوتنانەی هەبوون، هەناردەی نەوتی کوردستان لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانە بەردەوام بوو، هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ماددەکانی 112 و 115 لە دەستووری عێراق نەوتی و گازی خۆی بەڕێوە بردووە، وەکو هەرێمی کوردستان دەڵێ لە ماددەی 115 دا هاتووە: هەموو ئەو لایەنانەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندیی دا نین، مافی بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و گازیان هەیە.
ئێستا عێراق بە ڕاڤەی جیاوازی ماددەی 111 ی دەستوور دەیەوێت ئەو مافە لە هەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێکی ئاسایشی وزەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: بەغدا پێش ئەوەی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان بکاتەوە، کۆمەڵێک مەرج هەن ڕێگرن لە نێوان عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو نەوتە، هەر لە ڕوانین لەو مەرجانەدا دەردەکەوێت زۆر جیدی نییە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکە، نە تورکیا ئامادەیە بەشێک لە مەرجەکانی بکشێنێتەوە، نەعێراقیش جیدییەلە جێبەجێکردنیان.
هەمان سەرچاوە دەڵێ : بەغدا ویستی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
نووسینی: سایمۆن واتکنس