چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئاگادارییەک لەبارەی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمی هاووڵاتییان لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەو خۆراکانەی کەم بوون، ڕۆژانە لە کۆگان دەدرێنە بریکارەکانی خۆراک.”

نەوزاد شێخ کامیل، ئاشکراشی کرد، بەشەئاردی تازەی بەشەخۆراکیش دابەش دەكرێت، گوتیشی: “بەشی شەشەمی ئارد ڕەزامەندیی دابەشکردنی هاتووە، ئەمڕۆ لیستی ئارد دەدرێتە بریکارەکان و بە دابەشکردنی بەشی شەشەم دەست پێدەکات.”

بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ‌.

نەوزاد شێخ کامیل، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا، کە ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت.